ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ نۆ یاریزانی ڤالانسیای برده‌وه‌ به‌ چوار گۆڵ ..!
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ نۆ یاریزانی ڤالانسیای برده‌وه‌ به‌ چوار گۆڵ ..!
 

له‌ میانه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 24 خولی ئسپانیا ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه‌ یارییه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ کۆتایی هات به‌یاری نێوان ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و ڤالانسیا له‌ سه‌ر یاریگای ڤیسینیتی کالدیرۆنی تایبه‌ت به‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ناوبژیوانیه‌تی  پیرێز بۆرۆل تیایدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید توانی سه‌رکه‌وتنێكی گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ر بکات و سێ خاڵی گرینیگ به‌ده‌ست بهێنێت ، سه‌ره‌تایی یارییه‌که‌ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری یانه‌ی میوان بوو کاتێک دێڤد سێلڤا گۆڵی پێشکه‌وتنی له‌ خوله‌کی 20 تۆمارکرد له‌ پاش ئه‌م گۆڵه و له‌ خوله‌کی 28 کارۆس مارچێنا له‌ یانه‌ی ڤالانسیا به‌کارتی سور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و بوه‌ هۆی لێدانی سزا که‌ دیگۆ فۆرلان توانی گۆلی به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌که‌ی تۆمار بکات گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات ، له‌گێمی دووه‌م تا خوله‌کی 78 که‌ یاریزانی ئه‌رژه‌نتین کۆن ئه‌گوێرۆ توانی گۆڵێ دووه‌م بۆ یانه‌که‌ی تۆمار بکات و له‌ پاشانیش هه‌رییه‌که‌ له‌ دیگۆ فۆرلان و خۆرادۆ دووگۆلی یه‌ک له‌ دوای یه‌کیان بۆ یانه‌که‌یان تۆمارکرد له‌ خوله‌که‌کانی 85 و 90 ، وه‌ له‌ خوله‌که‌ی 83 ــی یارییکه‌ یاریزانی پرتووگالی میگێل به‌کارتی سور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و یانه‌ی ڤالانسیا یارییه‌که‌یان به‌ 9 یاریزان ته‌وا کرد .. به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید دوو پله‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ و له‌ پله‌ی 11 هه‌م دێت به‌ 30 خاڵ و یانه‌ی ڤالانسیا  ـش له‌ پله‌ی سێ یه‌م مایه‌وه‌ به‌ 46 خاڵ.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 828
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست